‌چاکە بەدوای یارمەتی دان.Häuser-Logo

بەو کارە شەقاوێکی گرینگو هەڵگرتۆ!

 ‌شەهرزاد ناوەندێکە بۆ راوێژ ، یارمەتی و پەنادان بە کچان و ژنانێک کە دەترسێن لە شووی بە زۆر یا ئەو ژنانەی بە زۆر شوو دراون .

‌‌ئێمە یارمەتیت دەدەین,

   ئەگەر دایک و باوکت بێ پرس لە تۆ بەرنامەی بە شوو دانت دادەرێژن •
‌ئەگەر ئەتۆ لەگەل پیاوێک ناوزەد بی یان (بە زۆر) شووت پێ کرد بێت و ئیتر نەتهەوێ لەگەل ئەو پیاوە بژیت •
‌ئەگەر ئەتۆ  دەترسێی چوونکە کەسێکت خۆش دەوێت کە دایک و باوکت خۆشیان ناوێ •
‌ئەگەر ئەتۆ ئیتر تاقەتی جنێو و زۆرداری و تووندی دایک و باوکت نەهێنا •
ئەگەر ئەتۆ دەبێ لە مالێ برۆیت •
ئەگەر ئەتۆ بە هۆی  ته‌عه‌سسوبی ناموسی تەهدید بکرێی •
ئەگەر ئەتۆ رات کردۆ و نازانی بچیت بۆ کۆ •

لە ناوەندی شەهرزاد  ئەتۆ لە خانوویێکی کە لە بابەت شار و حەتتا شۆێنی خانووکە شاراوەیە ، دەپارێزرێی

‌لەو کاتەی کە ئەتۆ لە کن ئێمەی ، ئێمە پشتگیریت لێ دەکەین هەتا چارەیێک بۆ گرفتەکەت دەدۆزیەوە.

‌شەهرزاد دەرکی ئاوەلایە بۆ کچان و ژنان ، بێ ئەوەی لەبەر چاو بگیرێ لە کۆی رادێن و خەلکی کۆین •

ئەتۆ لەبەر یارمەتی ئێمە پێویست نیە پارەی بدەیت . هیچ خه­رجێک بۆ خانوو و خۆراکی تۆ لەبەر چاو ناگیرێ •

 ‌ئەتۆ زەنگمان بۆ لێ بدە بەو ژومارە بەلاشە : ٠٨٠٠٤١٥١٦١٦